به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە بەغدا یەوم، هۆشیاری عەبدوڵڵا لەو بارەوە وتی: گفتوگۆکانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە بەغدا شکستی هێناوە و ئەوەش نیشاندەری ئەوەیە کە هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک نەکراوە. چونکوو هیچ بودجەیەک نەدراوەتە هەرێمی کوردستان.
هۆشیار عەبدوڵڵا زیادی کرد: ڕێککەوتن لەسەر بودجە ئەبێ دوای پەسەدن کرانی لە پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و ئەو بودجەیە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانیشی تێدا بێت. هەروەها ئەو ئەنجامەی کە شاندی دانوستانکاری هەرێم ڕایدەگەیێنێت بەس لەلایەن ئەوانەوە بڵاو بووەتەوە و دەوڵەتی ناوەندی هیچ بابەتێکی لەو بارەوە ڕانەگەیاندووە.